رژێمی داگیرکەر ١٦ ئەسیری غەززەیی ئازاد دەکات کە لە ژێر مەرجەکانی سەختدا بەند کرابوون

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١٦ ئەسیری فەلەستینیی ئازاد کرد کە دوای دەستپێکردنی جینۆساید لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستبەسەریان کردبوو و ژێر مەرجەکانی سەختدا بەندیان کردبوو.
خاچیسووری نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراودا باسی لەوە کرد، ئاسانکارییان بۆ ئازادکردنی ١٦ ئەسیری فەلەستینی ئەنجام داوە و ئەسیرەکان لە دەروازەی کیسوفیمەوە گواسترانەوە نەخۆشخانەی شەهیدەکانی ئەقسا.
خاچیسوور باسی لەوە کرد کە هەوڵیان داوە بۆ ئەوەی ئەسیرەکان بتوانن پەیوەندی لەگەڵ خانەوادەکانیان ئەنجام بدەن و دووبارە لەگەڵیان دیدار بکەن.
خاچیسوور باسی لەوە کرد کە لە مانگی ئادارەوە نابژوانیان کردووە بۆ ئەوەی ٢٩٠ ئەسیری فەلەستینی بە بێ بەرامبەر ئازاد بکرێن کە ٥یان ئافرەتن.
سەرچاوەکانی پزیشکی باس لەوە دەکەن کە ئەسیرەکان لە بەندینخانەکانی رژێمی داگیرکەر لە ژێر کێشەکانی سەختی تەندروستی هەوڵی مانەوە لە ژیان دەدەن.
رژێمی داگیرکەر کە ٢٣ مانگە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە ژمارەیەکی زۆر مەدەنی دەستبەسەر کردووە و هەنێک جار چەند کەسێکی ئازاد دەکات.
کۆمیتەی خاچیسووری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند کە بەرپرسانی داگیرکەر ڕێگە نادەن کە لەگەڵ ئەسیرەکان دیدار بکەن و دەبێت رژێمی داگیرکەر ناوی ئەسیرە فەلەستینییەکان ڕادەستیان بکات و ڕێگە بە پەیوەندی لەوان بدات.
کۆمیتەکە ڕاگەیاند کە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێت ئەمە بکرێت و چالاکییەکانیان لەمبارەیە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر باڵەخانەیەک کە بەرپرسانی حەماس تێدابوو کردە ئامانج.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین سووتاندنی گوندەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و داوای تۆڵەسەندنەوە لە خەڵک لە لایەن بەناو وەزیرەکانی حکوومەتی رژێمی سەهیۆنی بە توندی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سیاسەتانە تاوانێکی ڕوون.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕاگەیاند کە ڕێگریان لە دزەکردنی "هیزێکی تایبەت"ـی سوپای داگیرکەر کردوون و دوای ئۆپڕاسیۆنەکە دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر ئامێری سەربازی و هەواڵدەریدا گرتوون.
ڕێکخراوی بەرگری شارستانی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا پێنج باڵەخانەی بەرز و سەدان خێمە وێران کران و هەزاران خێزان بێ ماڵ و حاڵ بوون و "غەززە دەسوتێت، مرۆڤایەتی لەناو دەچێت" و داوای هاوکاریی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.